لیستی فیلمە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار راگەیێندرا
ئاهەنگی خەڵاتکردنەکە لە 28 شوباتی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و لە رێگەی کەناڵی ABCیەوە پەخشدەکرێت و جیمی کێمل پێشکەشی دەکات.
فیلمی "La La Land" کە لە جۆری فیلمە میوزیکئامێزەکانە، پشکی شێری بەرکەوتووە و بۆ 14 خەڵات کاندیدکراوە، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلم.
لە لیستی باشترین فیلمە کاندیدکراوەکاندا، ئەم فیلمانە بەرچاودەوکەون: "Arrival"، "Fences"، "Hacksaw Ridge"، "Hell or High Water"، "Hidden Figures"، "La La Land"، "Lion"، "Manchester by the Sea" و "Moonlight".
لە لیستی کاندیدکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری پیاو، ناوی هەریەکە لە کەیسی ئێفلێک، ئەندرۆ گێرفیلد، ریان گۆسلینگ، ڤیگۆ مۆرتنسن و دێنزل واشنتن بەرچاودەکەون.
لە لیستی کاندیدکراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری ژن، ناوی هەریەکە لە ئیزابێل هەپێرت، رۆس نێگا، ناتالیا پۆرتمان، ئێما ستۆن و مێریل ستریپ بەرچاودەکەون.
لە لیستی باشترین دەرهێنەرە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار، هەریەکە لە دێمیێن چەیزەل، مێل گیبسن، بێری جێنگنز، کێنت لۆنێرگێن و دێنز ڤێلنۆڤ کاندیدکراون.
فیلمە ئەنیمەیشنە درێژە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار، ئەمانەن: "Kubo and the Two Strings"، "Moana"، "My Life as a Zucchini"، "The Red Turtle" و "Zootopia".
کورتەفیلمە ئەنیمەیشنەکان بۆ خەڵاتی ئۆسکار، ئەمانەن: "Blind Vaysha"، "Borrowed Time"، " Pear Cider and Cigarettes"، "Pearl" و "Piper".
لە بەشی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریدا، ئەم فیلمانە بەرچاودەکەون: "13th"، "Fire at Sea"، "I Am Not Your Negro"، "Life, Animated" و "O.J.: Made in America".
کورتەفیلمە دیکۆمێنتارییە کاندیدکراوەکان بۆ ئۆسکار: "4.1 Miles"، "Extremist"، "Joe’s Violin"، "Watani: My Homeland" و "The White Helmets".
فیلمە سینەماییە کاندیدکراوەکان لە بەشی فیلمە بیانییەکان: "A Man Called Ove"، "Land of Mine"، "Tanna"، "The Salesman" و "Toni Erdmann".
لە بەشی مۆنتاژدا، پێنج فیلم ئەگەری بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاریان وەک باشترین مۆنتاژ هەیە: "Arrival"، "Hacksaw Ridge"، "Hell or High Water"، "La La Land" و "Moonlight".
لە بەشی مۆنتاژی دەنگدا، پێنج فیلم ئەگەری بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاریان وەک باشترین مۆنتاژی دەنگ هەیە: "Arrival"، "Deep Water Horizon"، "Hacksaw Ridge"، "La La Land"، و "Sully".
جگە لەم بەشانە لە چەند بەشێکی دیکەدا کاندید بۆ خەڵاتی ئۆسکار هەن، وەک باشترین ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکیدا بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ، باشترین کورتەفیلم، باشترین ماکیاژ، باشترین دیزاینی جلوبەرگ، باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ و باشترین دیزاینی بەرهەم.
RUDAW -
