په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب: شیعرێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌غدا وه‌ك هه‌ولێر لێبكات
مه‌شعان جبووری سه‌رسوڕمانی خۆی له‌وه ده‌رده‌بڕێت، كه هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی به بودجه‌ی "17%"ی عێراق شاره‌كانی كوردستان بگه‌یه‌نێته ئه‌م ئاسته، له‌كاتێكدا عێراق به‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌وه نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات.
جبووری ده‌ڵێت: "هه‌ر پارێزگارێك یاخود سه‌رۆك وه‌زیرانێك، بتوانێت به‌غدا، یا هه‌ر شارێكی دیكه‌ی عێراق، وه‌كو هه‌ولێر، سلێمانی یاخود دهۆك لێبكات، له رووی پێشكه‌وتنه‌وه، به شانازییه‌وه شیعری به‌سه‌ردا ده‌ڵێم".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، له دوایینجار كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، وه‌ك به‌شێك له میدیاكان بڵاوییانكرده‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری هاتبوو، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌دیكردووه له رووی گه‌شه‌سه‌ندن و رێگه‌وبانه‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم له خۆشه‌ویستییه بۆ عێراق".
k24 -
