مه‌سرور بارزانی: ده‌بێت كورد به‌شداری له گفتوگۆی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه ئازادكراوه‌كان بكات
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ مارك باریتی، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و دۆمینیك ماس، كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، دوا په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش تاووتوێكرا و جه‌خت له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان و به‌ها هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا كرایه‌وه.
مه‌سرور بارزانی دووه‌م سه‌ردانی فرانسوا هۆڵاند، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان به هێمایه‌كی گرینگی پشتیوانیكردن له‌گه‌لی كوردستان و به‌هێزی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵوێست و یارمه‌تییه‌كانی رابردووی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا رۆشنیایی خرایه سه‌ر رێوشوێنه‌كانی زیادكردنی یارمه‌تییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كان، و دووپات له نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به رێگه‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك مافێكی سرووشتی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه و جه‌ختكرایه‌وه، كه گه‌یشتنی كورد به‌مافه‌كانی خۆی ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق، دووپاتی له به‌رده‌وام بوون و فرهوانتركردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی نێوان وڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمی كوردستان له بواره جۆراوجۆره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌رده‌وامیش یارمه‌تییه‌كانیان به كردار كردووه و پاڵپشتی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن، كه بوژانه‌وه و كراوه‌یی بۆ گه‌لی كوردستان به‌دی بهێنێت.
k24 -
