یەپەگە: بەشدارانی ئەستانا بەشێكن لە كێشەكانی سووریا
یەپەگە رایگەیاند: "ئەو لایەنەنانەی سەرپەرشتی دانووستانەكانی ئەستانا دەكەن و بەشداریان تێدا كردووە خۆیان بەشێكن لە كێشە و ئاڵۆزییەكانی ئەستانا و كەموڕیان ھەیە لە دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ چارەسەری دۆخی سووریا".
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەی یەپەگەدا ھاتووە: "ئەو لایەنە ناکۆکانەی دەیانەوێت بەشداربن لە چارەسەری قەیرانەکانی سووریا، دەتوانن سوود لەو ئەزمونە وەربگرن کە ئێمە دامانمەزراند و گەشەی پێدەدەین لەگەڵ ڕۆڵەکانی گەلی سووریا".
فەرماندەیی گشتی یەپەگە ئەوەش دەخاتەڕوو: "بەشداریمان لە دانووستانەكانی ئەستانا نەكردووە و جەخت دەكەینەوە كە پابەندی ھیچ بڕیارێك نابین كە لەو گۆنگرەیە دەردەچێت، بەڵكو تەنھا ئەو لایەنانە پابەند دەبن كە بەشداریان تێدا كردووە".
