شاندێكی كوردانی ئێزدی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە كۆبوونەوەدان
ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی كوردانی ئێزدی سەردانی تارانیان كرد، لە یەكەم كۆبوونەوەدا لەگەڵ عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سیاسەتی دەرەوە كۆبوونەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لەشوێنی كۆبوونەوەكە رایگەیاند، شاندەكە پێكھاتبوو لە نوێنەری ئێزدییەكان لەناو حەشدی شەعبی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی كوردی ئێزدی.
لەو كۆبوونەوەیەدا شاندەكە داوایان لەبەرپرسانی ئێران كردووە كە یارمەتیان بدەن بۆ ئەوەی شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ.
k24 -
