ئاژانسی یوئێن بۆ کاروباری مین گرنگی زیاتر بە ھەرێمی کوردستان دەدات
سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە وەفدێکی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مین ناسراو بە UNMAS دەکات.
"محەممەد ئەحمەد" سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبونی ھەر یەک لە بەرێزان "عەلی حەمەد بەگ" جێگری سەرۆک "نیازی خالید" بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی "عوبێد ئەحمد" بەرێوەبەری گشتی کاروباری تەکنیکی پێشوازیان لە وەفدێکی رێکخراوی UNMAS کە پێک ھاتبون لە "پێر" بەرپرسی ئاژانسی یوئێن بۆ کاروباری مین لە عێراق "عیماد عەبدولباقی" جێگری بەرپرسی UNMAS لە عێراق و وەفدی یاوەری کرد.
وەفدی ناوبراو بەمەبەستی ھەماھەنگی و ھاوکاری و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان ھەردولادا و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بواری مین لە ھەرێمی کوردستان سەردانی دەزگای گشتی کاروباری مین دەکەن
سەرەتا محەممەد ئەحمەد باسی کورتەیەک لە کاروچالاکی و پێداویستیەکانی دەزگای بۆ وەفدی میوان رونکردەوە رایگەیاند کە بەھۆی قەیرانی دارایی و داگیرکردنی بەشێکی خاکی کوردستان و بۆمبڕێژکردنی لەلایەن گروپی داعش کارەکانی دەزگای قورستر کردووە ھیوای خواست ئاژانسی کاروباری مینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(UNMAS) بتوانێت ھاوکاری تەواوی دەزگا بکات بۆ پاکردنەوەی ئەو ناوچانە و دووبارە ژیانی ھاوڵاتیانی تێدا ئاسایی ببێتەوە بەتایبەت کە لە %٥٠ی پارێزگای موسڵ ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر دەستی داعش ئازادی کردۆتەوە کە سەرجەمی ناوچەی شەڕ بوون بۆیە تا لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی پاکنەکرێتەوە خەڵکەکەی ناتوانن بۆ ئەو ناوچانە بگەرێنەوە و مەترسی لە سەر ژیانیان ھەیە. ھەوەھا سەرۆکی دەزگا ئەوەشی خستە روو کە حکومەتی ھەرێم لە رێگەی رێنمایی و یاساکانی دەزگای مینەوە داوا لە رێکخراوەکانی ئەو بوارە دەکات ھاوکاری ھەرێم بکەن لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان
لای خۆشیەوە "پێر" بەرپرسی ئاژانسی UNMAS لە عێراق رایدەگەیەنێت دەزگای مین لە ھەرێمی کوردستان جێگەی متمانەی رێکخراوە نێودەولەتیەکانە بۆیە دەیانەویت پەیوەندی ھەماھەنگی زیاتر ھەبێـت لە نێونیاندا بۆ پاکردنەوەی ناوچە جەنگیەکان لە مین و بۆمبی چێنراو و پاشماوەی جەنگی بۆ دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆیە ھەرێمی کوردستان لە لیستی لە کارە لە پێشینەکانیان دایە.
payamner -
