دابەشکردنی ھاوکارییەکان لە کەمپەکانی دیبەگە بەردەوامە

دابەشکردنی ھاوکارییەکان لە کەمپەکانی دیبەگە بەردەوامە
لە درێژەی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگەی تایبەت بە ئاوارەکانی موسڵ و دەورووبەری، لەچەندنین چالاکی جیاجیادا ھاوکاری ٩٧٦ ئاوارەی ناو کەمپەکان کرا.



ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام بوون لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە و بەھاوکاری UNHCR نەوت و پێداویستی بۆ ٣٦٢ خێزان دابەشکرد و ٤٥٠ قووتوی شیر بە ھاوکاری خێرخوازێک بۆ ١١٤ منداڵی ساوە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابنیکرا.



ھەر لە درێژەی دابەشکردنی پێدوایستی ئاوارەکان، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لایتی شەحنی بۆ خێزانەکان دابین کرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ٦١٤ خێزان دابەشکرا.
payamner -
Top