دابەشکردنی ھاوکارییەکان لە کەمپەکانی دیبەگە بەردەوامە
ئەمڕۆ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام بوون لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە و بەھاوکاری UNHCR نەوت و پێداویستی بۆ ٣٦٢ خێزان دابەشکرد و ٤٥٠ قووتوی شیر بە ھاوکاری خێرخوازێک بۆ ١١٤ منداڵی ساوە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابنیکرا.
ھەر لە درێژەی دابەشکردنی پێدوایستی ئاوارەکان، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لایتی شەحنی بۆ خێزانەکان دابین کرد و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ٦١٤ خێزان دابەشکرا.
payamner -
