مه‌شق و راهێنانی پێشممه‌رگه عه‌ره‌به‌كان به‌رده‌وامه
سه‌رپه‌شتیاری مه‌شقپێكردنی لیوایەکی هێزی پێشمەرگەی عه‌ره‌ب ئاشكرای كرد، پێشمه‌رگه عه‌ره‌به‌كان لە سەرەتای مانگی داهاتوو به‌شی یەکەمی مەشق و راهێنانیان تەواو دەکەن، دوو هێزی دیكه‌ش ماون مه‌شق ته‌واو بكه‌ن.
عەمید بڵند سەرپەرشتیاری مەشقپێکردنی پێشمەرگە عەرەبەکان لە سنووری زووماردا رایگه‌یاند، "لیواکەی ھێزی پێشمەرگە کە لە عەرەبەکانی ناوچەی زوممار دروستکراوە له به‌شی یەکەمی مەشق و راهێنان به‌رده‌وامن و ژمارەیان ٩٩٥ پێشمەرگەیە و سەرەتای مانگی داهاتوو مەشقەکانیان تەواو دەبێت.
عه‌مید بڵند وتیشی، دوو وەجبەی دیکەش ماون، مەشق و راهێنان بکەن، هەر وەجبەیەکیان ٤٥ رۆژ لە مەشقدا دەبن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه کۆی گشتیی ژمارەی پێشمه‌رگه‌كانی لیواکە سێ هەزار كه‌سه
k24 -
