پەکەکە هێزێکی تایبەت لە شنگال دادەمەزرێنێت
بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی پەکەکە، هێزەکەی پەکەکە بە ناوی ”هیزی تایبەتی شنگال“ـە و لە سەر چیای شنگال مەشقی چەکدارییان کردووە.
دوای رزگارردنەوەی شاری شنگال لە مانگی 11ـی 2015 لە لایەن هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی ەمسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە شارەکە جێگیر بوون.
هاووڵاتییانی شنگال چەندین جار داوای کسانەوەی ئەو چەکدارانەیان کردووە، چونکە مەترسییان بۆ خەڵکەکە دروست کردووە و بازگە لە شارەکە دادەنێن و هاووڵاتییان ئازار دەدەن.
زۆرینەی ئەو چەکدارانەی پەکەکە لەژیر ناوی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تۆمار کراون و حکوومەتی عێراق مووچەیان بۆ دابین دەکات.
پێکهێنانی ئەو هێزە لەلایەن پەکەکەوە لە کاتێکدایە، کە دەنگۆی دروستکردنی حزبێکی سیاسیی عێراقی لەلایەن پەکەکەوە هەیە و داوای مۆڵەتیشی لە حکوومەتی عێراقی کردووە.
شنگال شارێکی کوردستانی باشوورە و لە رووی ئیدارەییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، دەکەوێتە نزیک سنووری کوردستانی رۆژئاوا.
باسنيوز
