نرخی نەوت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و جیهان
به‌پێی رۆیته‌رز، (هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی برنت، كه پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه بۆ نرخه‌كانی نه‌وت، (30) سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌و به‌رمیلێكی به 55.53 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی مام ناوه‌ندی رۆژئاوای ته‌كساس نه‌وتی خاوی برنت (27) سه‌نت به‌رزبۆوه و به‌رمیلێكی به 53.02 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بازرگانان ده‌ڵێن هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بریتیه له دابه‌زینی نرخی دۆلار بۆ كه‌مترین ئاستی له ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌ی ڕابردودا ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵوێستی بازرگانی نیشتیمانی د ۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه.
به‌نزمبونه‌وه‌ی ئاستی دۆلار هاورده‌كردنی نه‌وتی خاو هه‌رزانتر ده‌بێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوی دیكه به‌كارده‌هێنن چونكه نه‌وت به دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین ڕێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌دوای ساڵی 2008ه‌وه.
دواتر به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001ه‌وه رێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
