داعش ١٠٠ شوێنی ئایینی لە ناوچە كوردستانییەكان تەقاندووەتەوە
(مەریوان نەقشبەندی) بەڕێوەبەری پەیوەندی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە وەزارەتی ئەوقاف هیچ ئامارێكمان لا نییە، چونكە ئەو شوێنانەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوو، لەژێر ئیدارەی وەزارەتی ئەوقاف نەبوون، بەڵام بەو پێیەی من ئەندامێكی لیژنەی حكوومیم، بۆ بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش، ئەوەندەی زانیاریمان كۆكردووەتەوە، نزیكەی ١٠٠ شوێنی ئایینی لە لایەن داعش زیانیان بەركەوتووە، یان تەقێنراونەتەوە، ئەوەی جێگەی تێبینیە لەو ١٠٠ شوێنە زیاتر لە نیوەیان شوێنی موسلمانانان، مزگەوت و حوسەینییە و تەكیە و خانەقاكانن.
گوتیشی: بەشێكی زۆری ئەو شوێنانەی تەقێنراونەتەوە، پێشووتر خەڵك لە وڵاتانەوە سەردانی كردوون و وەك شوێنی ئایینیی ناوچەكە ناسێنرابوون، بەشێكیشیان ببوونە شوێنی كۆبوونەوەی پێكهاتە جیاوازەكان، بەوەیش زیانی ناوچە كوردستانییەكان لە ماوەی ژێر دەستەڵاتی داعشدا زۆر بووە".
kdp-
