بەشارەتی: هێشتا په‌كه‌كه‌ منداڵ ده‌ڕفێنن؛ هه‌ن ده‌ڵاڵی بۆ ده‌كه‌ن

   	 	 بەشارەتی: هێشتا په‌كه‌كه‌ منداڵ ده‌ڕفێنن؛ هه‌ن ده‌ڵاڵی بۆ ده‌كه‌ن
پەکەکە لە ھەڵەبجە، رانیە، پێنجوێن، کەلار و کفری نووسینگەیان بە ئاشکرا ھەیە و خەڵکێک ھەیە دەڵاڵییان بۆ دەکات و منداڵی خەڵک لەخشتە دەبن و ھانیان دەدەن تا دەگەنە قەندیل، ئەم کارەش بە ئاشکرا دەکەن.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە (فازڵ بەشارەتی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی دا، ''ھەر ئەمڕۆ ھاووڵاتییەک ھاتبوو لای من باسی لەوەکرد کوڕەکەیان بردووە و لەئێستادا لە شنگالە، رێگەش نادەن بچێت کوڕەکەی ببینێ.''

گوتیشی، پەکەکە زیاتر ئەو کەسانە لەخشتە دەبن کە تەمەنی کەمیان ھەیە و کەسە بەتەمەنەکانیان ناوێت.
kdp-
Top