پشکی بنەماڵەی شەھیدان بۆ حەجی ئەمساڵ زیاد کرا
نەبەز ئیسماعیل کەمال، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ساڵانە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، بۆ سەفەری حەج پشکیان لە وەزارەتی ئەوقاف ھەیە، ساڵانە 45 کەس لە بنەماڵەی شەھیدان، لە ڕێگەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانەوە ناوەکانیان بۆ ئێمە دەھاتن".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەمساڵ بەھۆی ئەوەی ڕێژەی 20% بۆمان گەڕایەوە، وەزیری ئەوقافیش بڕیاری ئەوەیدا کە پشکی کەسوکاری شەھیدانیش لە 45 کەسەوە بۆ 90 کەس زیاد بکات".
گوتیشی: "زیادکرنەکە بەشێوەیەکە کە ھەولێر و سلێمانی ھەر یەکە و 25 کەسیان ھەیە، پارێزگای دھۆکیش 20 کەس، گەرمیان و ھەڵەبجەش ھەر یەکە 10 کەس، ئەوانیش داواکارییەکانیان پێشکەشی بەڕێوبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان دەکەن، کە بۆ ناو دەرچوونیان، چانسێکی ئێجگار زۆریان ھەیە".
bas news-
