وەزارەتی دارایی خولێکی لەسەر ئامادەکردنی تەندەر کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 23/1/2017، لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی فەرمانبەران، خولێکی تایبەت بە پڕۆسەی ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوەو شیکردنەوەی، لەژێر ڕۆشنایی (ڕێنماییەکانی جێبەجێ کردنی گرێبەستە گشتییەکانی حکوومەت) کردەوە، کە ماوەی خولەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارتی دارایی و ئابووری بە (وەکالەت)، ڕایگەیاند: "دەبێت فەرمانبەرانی وەزارەتمان لە نزیکەوە ئاگاداری و ئاشنایەتییان لەسەر ئەم ڕێنماییە ھەبێت و لە پڕۆسەی (ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوەو شیکردنەوەی) بۆ گرێبەستەکانی حکوومەت و لە بوارە جیاجیاکان، بەشدار بن کە وەک نوێنەری وەزارەتمان ئامادەدەبن".
گوتیشی: "پێویستە لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆسەی تەندەر و قۆناغەکانی پڕۆسەی گرێبەستکردندا، ڕەچاوی مافی حکوومەت و کۆمپانیاکان بکرێت".
bas news-
