ئەحمەد تورك: له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا دووچاری ناعه‌داله‌تی بوومه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د تورك به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پشتگیری له په‌كه‌كه كردووه بۆیه ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناجێگیره و دڵی به پاتری كار ده‌كات، پارێزه‌ره‌كه‌ی داوای ئازادكردنی بۆ كردووه، ئه‌مڕۆش له به‌رده‌م دادوه‌ر ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیرا.
ئه‌حمه‌د تورك گوتی "له توركیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وم كردووه به‌رده‌وام داوای یاساییم له‌سه‌ر تۆمار كراوه، من هه‌میشه پشتگیرییم له دیموكراتی كردووه و هه‌وڵ و خه‌باتم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه. به‌داخه‌وه له توركیا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا دووچاری زوڵم و ناعه‌داله‌تی بوومه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌ش كرد كه له نه‌ورۆزی ساڵی 2012 ماوه‌ی 5 خولهك قسه‌ی كردووه، كه ئه‌وكات یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز قه‌ده‌خه بووه و له‌سه‌ر ئه‌و گوتانه‌ش داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌ڵام له هیچ شوێنێكی ئه‌و گوتانه‌ی پشتگیری له لایه‌نێكی سیاسی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دانیشتنی دادگای ئه‌حمه‌د تورك بۆ 25ی ئه‌م مانگه دوا خرا.
bas news-
