وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێدانى 3 نمره به ده‌رچوانى 12 ى ئاماده‌یى ره‌ت ده‌كاته‌وه
سامان سیوه‌یلى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" ساڵى رابردوو بڕیارى هه‌ڵگرتنى 3 نمره‌ى تێكراِیى كه ده‌یكرده 18 نمره به ده‌رچووانى 12ى ئاماده‌یى درا كه پێشووتر ده‌درا به‌و قوتابیانه‌ى كه به‌یه‌ك ساڵ و به خولى یه‌كه‌م ده‌رده‌چون ".
گوتیشى :" دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه، بۆ هه‌مان ساڵ جێبه‌جێ كرا و نمره‌كه به هیچ ده‌رچوویه‌ك نه‌درا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا بڕیاره‌كه بۆ ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامه و به‌هۆى بایكۆته‌وه ره‌چاوى بارودۆخى قوتابیان ناكرێت، له وه‌ڵامدا سامان سیوه‌یلى گوتى :" ئه‌مڕۆ دوا قسه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كردووه پێی رایگه‌یاندم كه بڕیاره‌كه بۆ ئه‌مساڵیشه‌و نمره‌كه به ده‌رچووان نادرێت و پێویسته قوتابى هه‌وڵه‌كه‌ى چه‌ند بوو به‌و نمره‌یه‌وه بڕوات و له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگیردرێت".
bas news-
