ھەوڵی كردنەوەی دامەزراوە كوردییەكان لە توركیا دەدرێت
ئەنستیتۆی كوردی لە ئیستانبوڵ و زۆرێك لە كۆمەڵە كوردییەكانی دیكە لە ناو لیستی ئەو سەدان دامەزراوانەن كە بەھۆی بڕیارنامەكانی باری نائاسایی داخران، پاش ئەوەی كودەتای 15 تەموزی 2016 شكستی خوارد.
ھەر پاش ئەوەی لە ھەڵمەتێكدا 1500 ئیمزا كۆ كرایەوە بۆ كردنەوەی ئەنیستیتۆی كوردی لە ئیستانبوڵ، ئەندامێكی بەڕێوەبەرایەتی ئەنستیتۆ رایگەیاند ئامادەكارییەكان تەواو بوونە بۆ تۆمار كردنی سكاڵا لە دادگای كارگێڕی.
لە لایەكی دیكەوە پەرلەمانتاری ھەدەپە قەدری یڵدرم و بەڕێوەبەری یەكەم ئەنیستیتۆی كوردی لە توركیا بۆ پرسی كردنەوەی ئەنستیتۆ و كۆمەڵەكانی زمانی كوردی و بەشی كوردولۆژی لە زانكۆی ئارتوكلو لە مێردین و لەسەركار لادانی شەش ئەكادیمیسەن داوای دیتنی سەرۆك وەزیرانی توركیا بیناڵی یڵدرمی كرد.
گوتیشی ئەگەر پەرلەمانتار نەبوایە، ئەوە بۆ خۆیشی وەك ئەكادیمیسیەن لە كارەكەی دەر دەكرا.
k24 -
