مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا داوادەکەن لەگەل ھەرێمی کوردستان بژین

مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا داوادەکەن لەگەل ھەرێمی کوردستان بژین
لە کۆبووەوەی نوێنەرایەتیی ئایینەکانی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی ھەموو جیھان دەکات و دەڵێت: "دەمانەوێت لەگەڵ مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بژین".


مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی لە وەزارەتی ئەوقاف راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی ٨ ئایینەکەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی کەنیسەکانی جیھان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای کرد کە ئایندە و چارەنووسی مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا لەگەڵ کورد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت."

گوتی: "نوێنەری مەسیحییەکان جەختی لەوە کردەوە کە چیتر مەسیحییەکانی ئەم شوێنانە متمانەیان بە دراوسێ عەرەبە سوننە و شیعەکان نەماوە و تەنیا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێ گەرەنتیی گەڕانەوە و مانەوەی مەسیحییەکان بدات بە مەرجێک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی کوردستان بکات".
payamner -
Top