داعش ده‌یه‌وێ به‌فێڵێكی نوێ ترسی چه‌كداره ناوخۆییه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه
هو سه‌رچاوه‌یه به‌سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه، رێكخراوی داعش په‌نای بۆ سوتاندنی ده‌یان پاسه‌پۆرتی چه‌كدارانی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و بیانی له رۆژئاوای موسڵ له‌به‌رده‌م چه‌كداره ناوخۆییه‌كانی بردووه، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی چه‌كداره ناوخۆییه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵێ ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه ئاسانكاری بۆ بیانییه‌كان ده‌كرێت به‌ره‌و شاری ره‌قه‌ی سوریا بڕۆن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، به‌سوتاندنی پاسهپۆرتهكان چه‌كداره ناوخۆییه‌كان هێشتا ترسیان ماوه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی ئه‌و پاسهپۆرتانهی سوتاون بۆ ئه‌و چه‌كدارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له شه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كوژراون، وتیشی، چه‌كدارانی ناوخۆ هه‌ست ده‌كه‌ن به‌ره‌و مردنیان له‌به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌به‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان له رۆژئاوای شاره‌كه ده‌رباز ده‌كه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا رزگاركردنی دوایین گه‌ڕه‌كی له به‌ری چه‌پی موسڵ راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنترۆلی رێگه‌ی نێوان دهۆك و موسڵیان كردوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رجه‌م هێزه‌كان خۆیان بۆ رزگاركردنی به‌ری راست ئاماده ده‌كه‌ن.
