شێخ جەعفەر: پشتیوانی لە قسەکانی بارزانی دەکەین و لەهەر هەنگاوێک لەگەڵیدا دەبین
شێخ جەعفەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ بارزانی قسەیەکی ڕاشکاوانە و ڕاستەوخۆیانەی کرد کە گوتی، ئەگەر (مالیكی) ببێتهوه به سهرۆكوهزیران و حوكمی عێراق بكات، سهربهخۆیی ڕادهگهیهنم، جا چ دهبێ با ببێت. پرس و ڕا به كهس ناكهم، بە دڵنیاییەوە سەرجەم هێزی پێشمەرگەی کوردستان لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتیوانی لە قسەکانی بارزانی دەکەین، لەگەڵی دەبین بۆ هەر هەنگاوێک”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “بارزانی باسی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە، کێ هەیە سەربەخۆیی کوردستانی نەوێت؟ هەر کەسێک پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان نەکات، خائینە".
شێخ جەعفەر تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە دوای قسەکانی بارزانی، هەرێمی کوردستان دەست دەکات بە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی لە عێراقدا، چونکە “ناکرێت تاسەر بەم شێوەیە لەگەڵ یەکتری بین، کاتی ئەوەیە کورد بگاتە مافە ڕەواکانی خۆی و بڕیار بدات، بۆ ئەمەش پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانیی هەمووان هەیە لە هەڵوێستی تازەی کوردستان بەرانبەر بە عێراق کە بارزانی کردی”.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، بە ڕاشکاوانە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگەڕێتەوە، سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.
باسنیوز
