ئەوقاف لەبارەی حەجکردنی کەسوکاری شەهیدان بڕیارێک دەردەکات

 ئەوقاف لەبارەی حەجکردنی کەسوکاری شەهیدان بڕیارێک دەردەکات
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی حەجکردنی کەسوکاری شەهیدانی کوردستان، دەردەکات.



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف، کە رۆژی دووشەممە 23/1/2017 بڵاو کراوەتەوە ، پشکی کەسوکاری شەهیدان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، دەکرێتە دوو هێندەی جاران، کە دەبێتە 90 پشک.



ساڵانە وەزارەتی ئەوقاف رێژەیەک بۆ کەسوکاری شەهیدان دیاری دەکات، کە بە بێ چوونە ناو تیروپشکی گشتیی حاجییانی کوردستان، ناویان هەڵدەبژێردرێت.



هەروەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەقافدا هاتووە، لەمەودوا پشکی کەسوکاری شەهیدان بۆ چوونە حەج بەمـشێوەیە دەبێت:



- پارێزگای ھەولێر 25

- پارێزگای سلێمانی 25

- پارێزگای دھۆک 20

- پارێزگای ھەڵەبجە 10

- ئیدارەی گەرمیان 10



کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شەھیدانی سەر بە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بکەن بۆ ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان.















باسنیوز

Top