لە دانیشتنی ئاستانەدا ئۆپۆزیسیۆن و نوێنەرانی سووریا ڕاستەخۆ دیدار ناکەن

 لە دانیشتنی ئاستانەدا ئۆپۆزیسیۆن و نوێنەرانی سووریا ڕاستەخۆ دیدار ناکەن
دانیشتین "ئاستانە" کە تایبەتە بە پرسی ئاشتیی سووریا، ئەمڕۆ لە شاری ئاستانە پایتەختی کازاخستان بە گوتاری "نوور سوڵتان نەزەربایۆف" سەرکۆماری ئەو وڵاتە دەستی پێ کرد.



بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، یەحیا ئەلعوزەیزی، گوتەبێژەی ئۆپۆزیسیۆن چەکداری سووریا ئاشکرای کردووە کە دانوستانەکانی ئاستانە لە نیوان ئەوان و نوێنەرانی حکوومەتدا ڕووبەڕوو نابێت و هیوادارین ببێتە دەسپێکیک بۆ نەرمی نواندن و ئێمە تەنیا سەبارەت بە ئاگربەست دانوستان دەکەین.



هەر لەم پەیوەندییەدا تورکیا و ڕووسیا لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە دانیشتەکان ناڕاستەخۆ بن و ئەوان چاودێر و ناوبژیوان بن.



لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئاستانەدا نوێنەری ئێران، سووریا، تورکیا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن و باڵیۆزی ئەمریکا لە کازاخستان وەک چاودیر بەشدارە.



هاوکات لە دانوستانەکانی ئاستانە کە تایبەتە بە پرسی ئاشتی و شەڕی شەش ساڵەی ناوخۆیی سووریا، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە فەرمی بانگهێشت کراون و بەشداریی دانوستانەکانن.



جابری ئەنساری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ "ستیفان دیمیستۆرا" نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێناوە.



دیمیستۆرا جەختی کردووەتەوە هەموو هەوڵیان ئەوەیە ئەم دانیشتنە بتوانی ببێتە دەسپێکێک بۆ ئاگربەست و زەمینە خۆشکردن بۆ چارەسەریی سیاسیی دۆخی ئاڵۆزی سووریا.
















باسنيوز
Top