لە دانیشتنی ئاستانەدا ئۆپۆزیسیۆن و نوێنەرانی سووریا ڕاستەخۆ دیدار ناکەن
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، یەحیا ئەلعوزەیزی، گوتەبێژەی ئۆپۆزیسیۆن چەکداری سووریا ئاشکرای کردووە کە دانوستانەکانی ئاستانە لە نیوان ئەوان و نوێنەرانی حکوومەتدا ڕووبەڕوو نابێت و هیوادارین ببێتە دەسپێکیک بۆ نەرمی نواندن و ئێمە تەنیا سەبارەت بە ئاگربەست دانوستان دەکەین.
هەر لەم پەیوەندییەدا تورکیا و ڕووسیا لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە دانیشتەکان ناڕاستەخۆ بن و ئەوان چاودێر و ناوبژیوان بن.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئاستانەدا نوێنەری ئێران، سووریا، تورکیا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن و باڵیۆزی ئەمریکا لە کازاخستان وەک چاودیر بەشدارە.
هاوکات لە دانوستانەکانی ئاستانە کە تایبەتە بە پرسی ئاشتی و شەڕی شەش ساڵەی ناوخۆیی سووریا، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە فەرمی بانگهێشت کراون و بەشداریی دانوستانەکانن.
جابری ئەنساری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ "ستیفان دیمیستۆرا" نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێناوە.
دیمیستۆرا جەختی کردووەتەوە هەموو هەوڵیان ئەوەیە ئەم دانیشتنە بتوانی ببێتە دەسپێکێک بۆ ئاگربەست و زەمینە خۆشکردن بۆ چارەسەریی سیاسیی دۆخی ئاڵۆزی سووریا.
باسنيوز
