دەزگای مین ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنێت
رۆژی دووشەممە 23/1/2017، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی لە پەیجی تایبەتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاگادارییەکی بۆ دامەزراندن بڵاو کردووەتەوە و تێیدا مەرجەکانی ئاشکرا کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ئاماژەی بە مەرجەکان بۆ دامەزراندنی سێ کەس لە هۆبەی تەندروستیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە دیاری کردووە، بەمشێوەیە:
- دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی پەیمانگا بێت.
- بڕوانامەی تەواوکردنی خولی فریاگوزاری هەبێت.
- لە هیچ دامەزراوەیەکی دیکەی حکوومەت فەرمانبەر یاخود مووچەخۆر نەبێت.
دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێ و پێویستە داواکار لەمڕۆ دووشەممەوە تا ماوەی حەوت رۆژ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم.
باسنيوز
