ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک لەبارەی دامەزراندنی پزیشکان دەردەکات

 ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک لەبارەی دامەزراندنی پزیشکان دەردەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی دامەزراندنی پزیشکانی خولاو (موقیم) دەردەکات و لە ڕۆژانی داھاتوودا بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

خانزاد یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆری پزیشکانی خولاو بۆ ماوەی سێ ساڵە کار دەکەن و دانەمەزراون، ”’ئێمە وەکو ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە مانگی 12ـی 2016 نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردەوە بۆ ئەوەی دابمەزرێن".

خانزاد یوسف ئاماژەی ەبوە دا، کە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی داواکارییەکەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری کرد و رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ئەو پزیشکە خولاوانە دەرکرد، کە ماوەی سێ ساڵە بەشێوەی گرێبەست کار دەکەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بـڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.















باسنیوز
Top