عارف روشدی: پرۆژەکەی حەکیم دەوازەیەکی دیکەیە بۆ سەرھەڵدانی کێشە
عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیاند، ماوەیەکە عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق پرۆژەیەکی پێشنیازکردووە، بە ناوی (یەکلاکردنەوەی مێژوویی = التسویە التاریخیە)، کە ئەگەر بەھێمنی و وردبینییەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت، سەرتاپای پرۆژەکە ”لە پێناوی باشتر کۆنترۆڵکردنی عێراقە لەلایەن زۆرینەی شیعییەوە“.
عارف روشدی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە پرۆژەکەدا، عەمار حەکیم بە ھیچ شێوەیەک باس لە رێککەوتنی گەلانی عێراق ناکات، بەڵکو داڕشتنەوەی دەستووری عێراقە بە پێوەری زۆرینە، ”بەدوور و نزیک تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستانی تێدا باس نەکراوە“.
بە باوەڕی راوێژکاری مەکتە ی سیاسیی پارتی، ئەو پروژەیە ”ناتوانێ“ گەلانی عێراق ئاشتبکاتەوە، بەڵکو ”ادەبێتە دەروازەیەکی دیکە بۆ سەرھەڵدانی کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە نێو کۆمەڵگای داتەپیوی عێراقدا .
باسنيوز
