مەسیحییەکان: دەمانەوێت چارەنووسمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بێت

 مەسیحییەکان: دەمانەوێت چارەنووسمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بێت
لە کۆبووەوەی نوێنەرایەتیی ئایینەکانی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی هەموو جیهان دەکات و دەڵێت: "دەمانەوێت لەگەڵ مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا و لەگەڵ هەرێمی کوردستان بژین".




مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی لە وەزارەتی ئەوقاف راگەیاند: لە كۆبوونەوەی نوێنەرانی 8 ئایینەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی كەنیسەكانی جیهان، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان داوای كرد كە ئایندە و چارەنووسی مەسیحییەكانی دەشتی نەینەوا لەگەڵ كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت."


گوتی: "نوێنەری مەسیحییەکان جەختی لەوە کردەوە كە چیتر مەسیحییەكانی ئەم شوێنانە متمانەیان بە دراوسێ عەرەبە سوننە و شیعەكان نەماوە و تەنیا حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێ گەرەنتیی گەڕانەوە و مانەوەی مەسیحییەكان بدات بە مەرجێک كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی كوردستان بكات".


باسنیوز
Top