دواى كۆتايهاتنى شه‌ڕى داعش پرسى ناوچه‌ تازه‌ رزگاركراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا باسده‌كرێت

 دواى كۆتايهاتنى شه‌ڕى داعش پرسى ناوچه‌ تازه‌ رزگاركراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا باسده‌كرێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش له‌ عێراق، زۆرترین باس و خواس سه‌باره‌ت چاره‌نووسی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ده‌كرێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی لەدەست داعش ئازادكردەوە. سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیش دەڵێت: دوای كۆتایھاتنی شەڕی داعش ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا باس دەكرێت. سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش ئەمجارە لە داڤۆسەوە رایگەیاند، پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.
k24-
Top