"چیتر بریندارانى كیمیاوى پێویستییان بهدهروهى وڵات نابێت"
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند :" ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى بریندارانى چه‌كى كیمیاوى له شارى هه‌ڵه‌بجه درووستكراوه، به‌ڵام كه‌موكورتى زۆرى له ڕووى ده‌رمان و پزیشك و زۆر بوارى دیكه‌دا هه‌یه، بۆیه پێویستى به بره‌وپێدان و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان هه‌یه، له‌و ڕووه‌وه وڵاتى سوید بڕیارى داوه هاوكاریمان بكات".
گوتیشى :" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كه پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا بێت، شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سهردنى ئه‌و وڵاته بكات و له‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر دابین كردنى پێداویستیه‌كان رێك بكه‌ون".
باسى له‌وه‌شكرد به چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، بریندارانى كاره‌ساتى كیمیابارانى ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌توانن له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن و له‌مه‌ودا پێویست ناكات بۆ چاسه‌ر بچنه وڵاتانى ده‌ره‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى گوته‌بێژه‌كه، له هه‌رێمى كوردستاندا (790) بریندارى كیمیاباران هه‌یه كه مانگانه ده‌رماڵه‌یان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌سى دیكه‌ش داوایان كردووه وه‌ك بریندارى كیمیاوى تۆمار بكرێن و درهماڵهكهیان پێبدرێت، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته داوایان كردووه لیژنه‌ى تایبه‌ت به پشكنینیان بۆ پێكبهێندرێت و بڕیارى كۆتاییان له‌سه‌ر بدرێت.
bas news-
