هێنانه‌وه‌ى باڵنده و په‌له‌وه‌ر له‌م سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌وه بۆ كوردستان قه‌ده‌غه ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رێك له كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (ئیبراهیم خه‌لیل) له سنوورى هه‌رێمى كوردستان_ توركیا، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: " به پێى نووسڕاوهكانى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ژماره 51990 و ژماره 52006 و 53448 له ڕێكه‌وتى 2016/12/15 بڕیار دراوه، كه هێنانه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌كانى باڵنده و په‌له‌وه‌ر به بهرههمهكانیانیشهوه له هه‌ر 3 وڵاتى سوێد، ڕۆسیا، پۆڵه‌ندا، قه‌ده‌غه بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: " ئه‌م بڕیاره هه‌موو جۆره‌كانى باڵنده و په‌له‌وه‌ر به زیندوویى و به‌ستوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانیان، و هه‌روه‌ها هێلكه‌ى خواردن و تروكاندنیش ده‌گرێته‌وه".
BAS NEWS-
