دھۆک.. بکوژی گەنجێک دەستگیر کرا
ھێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕێککەوتی 20 لەسەر 21/1/2017 لە کافتریای (سەھوان) کۆمەڵگەی شاریا، دەمەقاڵی لە نێوان دوو گەنج ڕوویدا و بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی (ش.س.ا) چەند گوللەیەکی پێکەوت و بە سەختی بریندار بوو، دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک، گیانی لەدەستدا و تاوانباریش، ھەڵات و خۆی شاردبویەوە".
بەرپرسێ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، گوتیشی: "خۆشبەختانە ئەمڕۆ یەکشەممە 22/1/2017 پۆلیسی دھۆک بکوژەکەیان بەناوی (ش.س.ا) بە ماددەی (406) دەستگیر کرد و ڕەوانەی دادگا کرا".
BAS NEWS-
