وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندنى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له نوسراوێكدا داوا له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌كات، كرێى خوێندنى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت له زانكۆكان بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ى ناونیشانی فه‌رمانبه‌رییان بگۆڕن.
له راگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه ،هاتووه :" به‌هۆى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌به‌رانبه‌ر خوێندنى فه‌رمانبه‌ران له زانكۆكان بۆ گۆڕینى ناونیشانیان دیاركراوه، زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران ناتوانن بخوێنن".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، داوا له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم كراوه، كه لاى خۆیانه‌وه نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌م بكاته‌وه.
لاى خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى نووسراوى بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه، كه وێراى پشتگیرى له داواكه‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى ، نووسراوى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه :" ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر كه له زانكۆى دهۆك ده‌خوێنن، پێیان گوتراوه، ده‌بێت نمره‌كانتان له 60 كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته گرفت، بۆیه داواكارین ئه‌و گرفته‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
BAS NEWS-
