به سهرپهرشتی هاوپهپمانان ناونووسین بۆ١٠ھەزار پێشمەرگەی رۆژئاوا دهستی پێكرد
(کاوە ئازیزی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندوه: "ھێزی پێشمەرگەی (رۆژ) ژمارەیان نزیکەی ھەشت ھەزار پێشمەرگە دەبێت، لەئێستاشدا بڕیارە ١٠ھەزار پێشمەرگەی دیکەش لەسەر داواکاری ھاوپەیمانان دابمەزرێت کە خۆیان سەرپەرشتی دەکەن لە مەشق و راھێنان و ھاوکاری دارایی و پرچەک کردن و ژمارەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان دەبێتە نزیکەی ١٨ھەزار پێشمەرگە.
(ئازیزی) گوتیشی: "ناونووسکردن بۆ دروستکردنی ئەوھێزە نوێیە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە و لەئێستاش دا پێنج تا شەش ھەزار کەس ناوی خۆیان نوسیووە و پێشوازیەکی گەرم لە دروستکردنی ئەو ھێزە دەکرێت و لەماوەیەکی نزیکدا ھێزەکە تەواو دەبێت و دەست بە مەشق و ڕاھێنان دەکات.
ئهو ئهندامهی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد دهشڵێت، دوای ئەوەی ئەو ھێزەش تەواو دەبێت دواتر لەژێر چاودێری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکرێن، ئەمەش بەپێی رێککەوتنێک کە دەکرێت و لەخۆرا ئەو ھێزە ناچێتە رۆژئاوای کوردستان.
PAYAMNER-
