لەچەند رۆژی داھاتوو لیژنەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە

لەچەند رۆژی داھاتوو لیژنەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە
ئەندامێکی لیژنەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەکەیان کۆبووەوه‌ وبڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو جارێکی دیکە کۆبێتەوە.

د.فرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەمڕۆ لیژنەکەیان جارێکی دیکە کۆبووەوه‌ وبڕیارە لەچەند رۆژی داھاتووش کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدات وتێدا چەند پرسێکی پەیوەست بەگەندەڵی گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، د.فرسەت سۆفی گوتی: جارێ ناتوانین ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا بکەین، تاوەکو دەگەینە ئەنجامێکی باش، دواتر ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکەین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تاوەکو ئێستا بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی لەھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باش نراوە.

PAYAMNER-
Top