لەچەند رۆژی داھاتوو لیژنەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە
د.فرسەت سۆفی ئەندامی لیژنەی روبەڕووبونەوەی گەندەڵی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئەمڕۆ لیژنەکەیان جارێکی دیکە کۆبووەوه وبڕیارە لەچەند رۆژی داھاتووش کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدات وتێدا چەند پرسێکی پەیوەست بەگەندەڵی گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، د.فرسەت سۆفی گوتی: جارێ ناتوانین ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا بکەین، تاوەکو دەگەینە ئەنجامێکی باش، دواتر ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکەین.
ئاماژهی بهوهش دا: تاوەکو ئێستا بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی لەھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باش نراوە.
PAYAMNER-
