بەرپرسێکی ئەنەکەسە: لە کۆنگرەی ئاستانا پرسی پێشمەرگەی رۆژئاوا دەخرێتە بەرباسەوە

 بەرپرسێکی ئەنەکەسە: لە کۆنگرەی ئاستانا پرسی پێشمەرگەی رۆژئاوا دەخرێتە بەرباسەوە
(سەعید عومەر) ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا رایگەیاند، بەشداری ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا لە کۆنگرەی ئاستانە زۆر گرینگ دەبێت، چونکە پرسی گرینگ لەوێ تاوتوو دەکرێت.

(سەعید عومەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە کۆنگرەی ئاستانە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بەشداری دەکات و بەشداری کردنەکەی گرینگ دەبێت، چونکە پێوەندی بە داهاتووی ئەو وڵاتەوە هەیە و بڕیاریشە پرسی جۆراوجۆر باس بکرێت؛ لەوانە چاودێری راوەستانی شەڕ لە سووریا و چۆنیەتی پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەربازیی کاتی بۆ سووریا و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

گوتیشی: "ئەگەر هەوڵ درا بۆ دروستکردنی ئەنجوومەنی سەربازیی یەکگرتوو بۆ سووریا ئەوا شاندی کوردی هەوڵ دەدەن پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان لەنێو ئەنجوومەنەکە بێت، بەڵام بەمەرجێک سەرجەم ماف و ئەرکێکیان لە رێگای رێککەوتن و بەیاننامەی واژۆکراوەوە بێ".

ئاماژەیشی دا، پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی زۆر گەورەیان بینووە لە ڕووبەڕووبنەوەی داعش و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
KDP-
Top