بەرەی تورکمانی؛ پێشوازی لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پشتگیری لێ دەکەین
(ئایدن مەعروف) سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، کۆبوونەوەکانی پێنج قۆڵی سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە پشتگیری لە پەیامی (سەرۆک بارزانی) دەکەین لەبارەی بەشداری هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەکاندا و پشتگیری لێ دەکەین.
گوتیشی، بەشداری هەموو لایەکان لە کۆبوونەوەکاندا وا دەکات کێشەکان بە زوویی چارە بکرێن، بۆیە هەر کۆبوونەوەیەک بکرێت پێویستە هەمووان پێکەوە بەشدار بن.
KDP-
