قۆناخی دووەمی شەڕی رەققە بەرەو كۆتایی دەچێت

قۆناخی دووەمی شەڕی رەققە بەرەو كۆتایی دەچێت
قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی غەزەبی فورات، بە كۆنتڕۆڵكردنی ھەردوو گوندی سویدییەی گەورە و سویدییەی بچووك و لە لایەن ھێزەكانی سووریا دیموكرات و گەیشتنیان بە بەنداوی سەورە بەرەو كۆتایی دەچێت، باس لەوە دەكرێت داعش بەرەو لاوازی دەچێت، بۆیە ھەموو ھێزەكەی بەكاردەھێنێت بۆ وەستاندنی پێشڕەوییەکانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات.

رۆژی 10/12/2016،ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناحیەی سلووک لە رۆژھەڵاتی گرێ سپی بە فەرمی دەستپێکردنی قوناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەیان راگەیاند کە بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێووە دەچێت.

قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری رەققە لە لایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشداری یەپەگە و یەپەژە دەستیپێکرد.
k24 -
Top