لێخوڕینێكی بەختەوەر بەرەو ئوسترالیا
لە هەرێمی كوردستانیش ئەو پێشبڕكێیە ئەنجام درا و بەڕێز "رائید خۆشناو" بووە خاوەنی خەڵاتی یەكەم، كە ئەویش گەشتێكە بۆ شاری میلبۆرن-ی ئوسترالیا بۆ ئامادەبوون لە یارییەكانی پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا بۆ ساڵی 2017.
پێویستە بووترێ كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سپۆنسەری فەرمیی پاڵەوانییەتیی تێنسی كراوەی ئوسترالیا-یە لە یەكەم پاڵەوانییەتییەوە تا ئێستا، كۆمپانیای كیا مۆتۆرز ساڵانە زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی جۆری كیای مۆدێل نوێ پێشكەش بە یەكێتیی ئوسترالیا بۆ تێنس دەكات بۆ دەستەبەركردنی كەشێًكی لەبار و ئارام، بۆ یاریزانە بەناوبانگەكانی تێنس و گەورە بەرپرسان و كەسایەتییە ناودارەكان و دەزگاكانی راگەیاندن كە هەرگیز لە یاد نەكرێ.
لە ساڵی 2006 یشەوە تا ئێستا، یاریزانی تێنسی لاوی ئیسپانی "رافائیل نادال" باڵیۆزی هێمای بازرگانیی جیهانی بۆ كۆمپانیای كیا مۆتۆرزە ، هەردوولا بەیەكەوە هاوكاربوون بۆ گەیاندنی دروشمی هێمای بازرگانیی كیا "توانایی لەسەر سەرسووڕمان" بە سەرانسەری جیهان.
شایەنی باسە كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێل "NIM Automotive Trading Co. " بریكاری فەرمیی كیا مۆتۆرزە لە هەرێمی كوردستان و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن پێشكەش بە سەرجەم مۆدێلەكانی كیا دەكات بە گەرەنتیی كارگە و چاككردنەوە، لە ژێر سەرپەرشتیكردنی كادری قاڵبوو لە ئەندازیاران و تەكنیكارانی مۆڵەت پێدراو لە كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی دایك، بەشی چاككردنەوەی نیم پارچەی یەدەگی ئەسڵیشی هەیە بۆ سەرجەم مۆدێلەكانی كیا.
هەروەها كۆمپانیای نیم لقی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك هەیە.
خليل بله يى
