سەعدی ئەحمەد پیرە: ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی پێویستی بە دووبارەکردنەوە نییە

 سەعدی ئەحمەد پیرە: ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی پێویستی بە دووبارەکردنەوە نییە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیب یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای گەیاند، ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان حزبەکەی و پارتی دیموکراتیی کوردستان بەردەوامە.



سەعدی ئەحمەد پیرە، لە لێدوانێکیدا ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ھیچ ڕێککەوتنێکی تایبەتی لە نێوان یەکێتی و پارتیدا نییە، تەنھا قسەکردنە لەسەر کارکردن بۆ ئەو ڕێککەوتننامە ستراتیژییە“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕێککەوتننامەکە ”بوونی هەیە و پێویست بە تازەکردنەوە ناکات، چونکە تەواو نەبووە تا دووبارە بکرێتەوە“.



لەدوای کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم مانگەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، دەنگۆی دووبارە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان ھاتووەتە ئاراوە.



باسینوز
Top