سەعدی ئەحمەد پیرە: ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی پێویستی بە دووبارەکردنەوە نییە
سەعدی ئەحمەد پیرە، لە لێدوانێکیدا ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ھیچ ڕێککەوتنێکی تایبەتی لە نێوان یەکێتی و پارتیدا نییە، تەنھا قسەکردنە لەسەر کارکردن بۆ ئەو ڕێککەوتننامە ستراتیژییە“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ڕێککەوتننامەکە ”بوونی هەیە و پێویست بە تازەکردنەوە ناکات، چونکە تەواو نەبووە تا دووبارە بکرێتەوە“.
لەدوای کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم مانگەی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، دەنگۆی دووبارە پێداچوونەوە بە ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان ھاتووەتە ئاراوە.
باسینوز
