هاتوچۆ داوای 150 ئەفسەر دەکات
لیوا ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە مانگی 11ـی 2016ـەوە نووسراویان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ دابینکردنی 150 ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتییەانی هاتوچۆ.
لیوا رزگار عەلی هەروەها رایگەیاند، کە لە نووسراوەکەیاندا بۆ وەزارەتی ناوخۆ، داوایان کردووە ئەو مفەوەزانەی پۆلیس، کە هەڵگری بڕوانامەی زانکۆ یاخود پەیمانگان، دوای خولێکی شەش مانگیی سەربازی، بکرێنە ئەفسەر و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ دابمەزرێندرێن.
بە گوتەی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی نووسراوەکەی ئەوانیان نەداوەتەوە.
BAS NEWS-
