بەوێنە.. سەرکردەیەکی داعش لە رۆژئاوای کەرکووک دەڕفێندرێت

بەوێنە.. سەرکردەیەکی داعش لە رۆژئاوای کەرکووک دەڕفێندرێت
سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەڕفێندرێت.



بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتیی چەکدار لە گەڕەکێکی ناوەڕاستی شارۆچکەی حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەبو تیبە ئەلئەنساری‌یان دەستگیر کردووە و رفاندوویانە.



ئەبو تیبە ئەلئەنساری توندڕەوێکی عێراقی بوو، بەرپرسی تیمی لەسێدارەدانەکانی داعش بوو لە سنوورەکە.



ئەو چەکدارە نەناسراوانە، خەڵکی حەویجە و دەوروبەرین و بێزاربوون لە یاسا نامرۆڤانە و دڕندەکانی داعش.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
BAS NEWS-
Top