شانۆكارێكى كورد له ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م گرووپی شانۆیی كوردى درووست ده‌كات
ئه‌و شانۆكاره، گوتیشی :" خۆم به‌خته‌وه‌رترین كه‌س ده‌زانم كه توانیومه ئه‌و گرووپه، وه‌ك یه‌كه‌م گرووپ له‌م وڵاته پێكبهێنم".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 43 په‌نابه‌رى كورد له‌گه‌ڵیدا بوون، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ هاوكارییه‌كیان نییه، بۆیه له ئێستادا گرووپه‌كه‌ى له چوار تا پێنج كه‌س پێكدێت و له‌گه‌ڵ گرووپێكى دیكه‌ى شانۆیی ئه‌ڵمانی، یه‌كه‌مین كارى شانۆیی ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا شانۆگه‌رى شاكۆ و لۆركا، به زمانى كوردى و ئه‌ڵمانى، له شارى هامبۆرگ پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێشتر له هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند فێستیڤاڵێكى شانۆیی و هونه‌رى كردووه‌ته‌وه، ماوه‌ى زیاتر له هه‌شت ساڵیشه له بواره‌كه‌دا كار ده‌كات.
BAS NEWS-
