باپیر کامەلا: کاتییەتی پارتی و یەکێتیی بنەمایەکی رێککەوتن بە پاڵپشتی لایەنەکان دابنێن
(باپیر كامەلا)، سكرتێری پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كوردستان هی هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانە، لەبەر ئەوەش هەر بڕیارێك لەبارەی پاشەڕۆژی ئەم وڵاتە بدرێت پێویستە هەمووان تێیدا بەشداربن، چونکە ئەو کێشانەی رووبەڕوومان دەبێتەوە بۆ هەموو کۆمەڵگەیە و هەمووان پێکەوە دەگرێتەوە، هەموومان بەشێکین لەو کۆمەڵگەیەدا و ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرموویەتی کە دەبێ هەموو لایەنەکان بەشداربن و رۆڵیان هەبێ لە هەرێمی کوردستاندا ئەوا زۆر بە گەرمی پێشوازی لێ دەکەین.
دەشڵێ، هەموو لایەنە سیاسییەکان کاریگەریان لە چارەکردنی کێشەکانی ئێستای هەرێمدا هەیە، بەڵام ئەوەی دەتوانێ کە کێشەکانی هەرێم بە پلەی یەکەم چارە بکات پارتی و یەکێتییە، ئەوان دەتوانن رۆڵێکی زیاتر بگێڕن و کاتییەتی کە بنەمایەکی رێککەوتن بە پشتیوانی لایەنەکانی دیکە دابنێن بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن.
KDP-
