خورماتوو.. ئۆتۆمبێل كچه قوتابییه‌كى ئاواره‌ى كوشت
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند " ئه‌مڕۆ 21/1/2017 له‌سه‌ر ڕێگاى گشتى به‌غداد ـ خورماتوو له گوندى خاسه‌دارلى سه‌ر به خورماتوو، ئۆتۆمبێلێك له كچه قوتابییه‌كى پۆلی دووى سه‌ره‌تایی داوه و به‌و هۆیه‌وه گیانى له ده‌ست دا".
گوتیشی "كچه قوتابییه‌كه ناوى (حورا‌و ئه‌سعه‌د عه‌بد) ه‌و له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به و دانیشتووى شاره‌دێى سلێمان به‌گه، به‌ڵام به‌هۆى ئاواره‌ییه‌وه له به‌رامبه‌ر گوندى خاسه‌دارلی نیشته‌جێن".
ڕونیشیكرده‌وه "ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه كچه قوتابییه‌كه له تاقیكردنه‌وه‌ى نیوه‌ى ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دواى ڕووداوه‌كه‌ش ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی و باوكى و سه‌رنشینێكى دیكه‌ى برینداربوون".
به‌پێی ئامارێكى پۆلیسی هاتووچۆى خورماتوو له ساڵى 2016 دا 58 ڕووداوى هاتووچۆ له سنوورى خورماتوو تۆماركراون و به‌هۆیانه‌وه 30 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه و 65 هاووڵاتى دیكه‌ش برینداربوون".
BAS NEWS-
