سلێمانی.. هاووڵاتییه‌ك به‌هۆی سووتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
له شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كه‌سێك به‌هۆی سووتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
"رێبین حەسەن" بەڕێوەبەری بەشی كارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لەقەزای شارەزوور، لەلێدوانێكی بە(باس‌نیوز)ی راگەیاند: " له‌ڕووداوێكدا ئافره‌تێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی شاره‌زوور به‌هۆی ئاگره‌وه به‌شێكی جه‌سته‌ی سووتا و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی سلێمانی و تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژێك به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا".
گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییه ناوی (د.ت) بوو و تەمەنیشی 25 ساڵ بوو، بەگوتەی كەسوكارەكەی بەهۆی ته‌باغه‌وه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتاوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا لێكۆَلینه‌وه له‌باره‌ی ورده‌كاری ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
BAS NEWS-
