ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ئه‌مریكا دوولیوای تری پێشمه‌رگه پڕچه‌كده‌كات
جه‌باریاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بڕیاره ئه‌مریكا له‌مساڵدا، دوو لیوای پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی پڕچه‌كبكات و حكومه‌تی كه‌نه‌داش هێزێك پڕچه‌كده‌كات.
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی شه‌ڕی حه‌ویجه ئاماژه‌یبه‌وه‌كرد، ئه‌وان چه‌ندجارێك كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كردووه، پلانێكی ئاماده‌كراویان هه‌بووه "به‌ڵام حكومه‌تی عێراق وای پێباشبووه، كه ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پێش حه‌ویجه ده‌ستپێدكات".
به‌وته‌ی ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌و 415 ملیۆن دۆلاره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه دابینیكردبوو، تائێستا پێنج جار پاره به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شكراوه، هه‌موو مانگێك 36 هه‌زار پێشمه‌رگه له‌و هاوكارییه موچه وه‌رده‌گرن كه بڕه‌كه‌ی مانگانه 26 تا 27 ملیار دیناره.
"هاوكاریی وڵاتان به‌رده‌وامی هه‌یه له ڕووی مه‌شقی سه‌ربازییه‌وه پلانی 2017 دانراوه، له‌ڕووی ڕاوێژكاریش ئێستا ڕاویژكاری تایبه‌تی به‌ریتانی و كه‌نه‌دی و ئه‌ڵمانی له هه‌رێم هه‌یه، له‌ڕووی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه به‌رده‌وام چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گاته پێشمه‌رگ"، جه‌بار یاوه‌ر وای وت.
xendan -
