وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم ھەفتەیەی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم ھەفتەیەی بڵاو کردەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی بۆ ئەم ھەفتەیە بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی ، ئاماژە بەوە دراوە کە ڕۆژی دووشەممە 23\1\2017، مووچەی مانگی 11ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت. ڕۆژی سێشەممە بەرواری 24\1\2017، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەش دەکرێت.

ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 25\1\2017، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت. بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 26\1\2017، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١-وەزارەتی ناوخۆ
٢-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٣- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
٤- وەزارەتی پلان دانان
٥- دەزگای مین
٦- دیوانی چاودێری دارایی
٧- دەستەی مافی مرۆڤ
٨- دەستەی ژینگە
٩- دەستەی وەبەرھێنان
١٠-دەستەی دەسپاکی
١١- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
١٢- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم















باسنیوز
Top